لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکدا ٣ هاوڵاتی دەڤەری بادینان شەهید بوون

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سیدای –یان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ٣ هاوڵاتی لەهۆزی ڕێکانی شەهید بوون.

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیزمی تورک گوندی سیدای شێلادزێیان بۆردومان کرد. بە پێی زانیاریەکان کە لە سەرچاوە خۆجێیەکان بەدەستهێنراوە، هاوڵاتیانی مەدەنی کراونەتە ئامانج و ٣ هاوڵاتی کە لە هۆزی ڕێکانین شەهید بوون.

ناوی ئەو هاوڵاتیانەی کە شەهید بوون بەم شێوەیەیە: دیموکرات عومەر و نەورۆز مستەفا ئیسلام و ناوی کەسەکەی تر نەزانراوە.

ف.ق